(ABNA24.com) ئەمیر سەرتیپ ئەحمەد ڕەزا پووردەستان سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیکەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: تەواوی جووڵەکان کە لە وشکایی، ئاسمان و دەریا، چ لە سنوورەکان و چ لە دەرەوەی سنوورەکان و چ سەروو ناوچەیی ئەنجام دەدرێن، شرۆڤە دەکرێن و بە پێی ئەوانە، بەستێنی بەرگری پێویست دروست دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە کەنداوی فارس زیادی کرد: ئەمریکییەکان دەیانەوێت هاوپەیمانیەک پێک بهێنن بەڵام کاتێک پرسەکە لێک دەدەینەوە دەبینین کە جگە لە یەک دوو وڵات نین لە ڕیزی هاوپەیمانییەکەوە و ئەو هاوپەیمانییە پێش ئەوەی کە پێک بێت شکستی هێناوە.
پووردەستان وتیشی: ڕێگا، ڕێگای دەسەڵاتی ئێمەیە، ڕێگا، ڕێگای گەورەیی کۆماری ئیسلامییە و کاتی ئاوا بوونی ئەمریکایە و بە پشتی خودا لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووخانی ئەمریکا دەبینین.
/129
١٠ ئاب ٢٠١٩ - ٠٩:٣٩
News ID: 967943
سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیکەکانی ئەرتەشی ئێران، وتی: ڕێگا، ڕێگای دەسەڵات و گەورەیی کۆماری ئیسلامییە و کاتی ئاوابوونی ئەمریکایە و ڕووخانی ئەو وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبینین.